لەبارەی ڕووسیاوە

خوێندن لە ڕووسیا تەنھا لە ڕووی پەروەردەوە سوودی نیە، بەڵكو ئەزموون و تەجروبەیەكی جیاوازە و تیشك دەخاتە سەر چۆنێتی شێوازی ژیانی ڕەگەزە جیاوازەكانی ڕووسیا   و خوێندكار دەناسێنێت بەو داب و نەریتانەی وڵاتەكە كە مێژوویەكی كۆنی ھەیە. !

زیاتر دەربارەی روسیا

ڕووسیا لە ڕووی بۆشایی «مەساحە» گەورەترین وڵاتە لە جیھاندا. ڕووبەرەكەی ١٧ ملیۆن كیلۆمەتر دووجایە و ١/٨ ھەموو جیھانە لەو ڕووەوە.بە ھۆی قەبارەوە، كەوتۆتە ٢ كیشوەرەوە كە ئەوانیش ئاسیا و ئەوروپان. دانیشتوانی ڕووسیا ١٤٠ ملیۆن كەسن. زیاتر لە ٨٠٪‏ی دانیشتوانەكە بە ڕەچەڵەك ڕووسن، بەڵام ھەروەھا زیاتر لە ١٦٠ نەتەوەو ڕەگەزی جیا تێیدا دەژین. زمانی فەڕمی وڵاتەكە زمانی ڕووسیە. بە پێی شوێنەكانیش، یەكێك لە زمانەكانی ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ئیسپانی، ئیتاڵی وەك زمانی دووەم دەخوێندرێت. پایتەختی وڵاتی ڕووسیا مۆسكۆیە، كە دەكاتە گەورەترین شار لە جیھاندا. لە پاڵ مۆسكۆ، شارە ناسراوەكانی ڕووسیا كە كەوتونەتە بەشی كیشوەری ئەوروپا، پێكدێن لە سانت پیتەرسبۆرگ و ڤێلیكی نۆڤگۆرۆد و نیژنی نۆڤگۆرۆد و ساراتۆڤ و تەمبۆڤ و ستاڤرۆپۆڵ. ڕووسیا خاوەنی١٠٥٠ شارە. ئەم شارانەش بەسەر ھەرێمەكاندا دابەش كراون.

 

دیانەت

لە ڕووی دینەوە، خەڵكی بە ڕەچەڵەك ڕووس مەسیحین. بەڵام بەشەكانی تر موسوڵمان و بوزی و یەھوودی و دیانەتە جیاوازەكانی تری تێدا بەدی دەكرێت.

كلتوور و ھونەر

ڕووسیا لە ڕووی ھوونەرەوە جیاوازە، بە ھۆی ئەوەی كە توانیویانەی پارێزگاری لە كلتووری خۆیان بكەن بۆ ماوەیەكی زۆر و ھەربۆیە پارچە ھونەریەكانی نەفەوتاوە بە ھۆكاری جەنگ و ناكۆكیەوە. لە مۆزەخانەكانی ڕووسیا وێنە و كاری زۆر تایبەت دەبینرێت.

ئەدەب

نووسەرەكانی ڕووسیا ناسراون لە جیھاندا، بەتایبەت «پوشكین، تۆڵستۆی، چێخۆڤ، دۆسۆێڤسكی، گۆگۆل، تۆرگێنێڤ، نیكراسۆڤ و چەندینی تر» فێربوونی زمانی ڕووسی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە ئەدەبی ئەم وڵاتە، چونكە گرنگیەكی زۆر دەدەن بە خوێندنەوەی كتێب.

 

وەرزش

لە بواری وەرزشیش، ڕووسیا مێژووی بۆ خۆی تۆمار كردووە، لە یاریە ئۆڵۆمپیەكانی شاری ھێڵسنكیەوە ساڵی ١٩٥٢ ھەتاكو ئێستا، بەشداربووە سۆڤیەتیەكان و دواتر ڕووسیەكان ھەمیشە خاوەنی پلە بەرزەكان بوون و زۆرینەی خەڵاتە ئاڵتوونیەكانیان بەدەست ھێناوە. ساڵی ١٩٨٠ لە مۆسكۆ یاری ئۆڵۆمپی بەڕێوە چوو، ساڵی ٢٠١٤ش لە سۆچی. ساڵی ٢٠١٨ یارییەكانی جامی جیھانی لە ڕووسیا بەڕێوەچوو. ناودارترین وەرزشەكان لە ڕووسیا فوتبۆڵ و ھۆكی سەر سەھۆڵ و سكێت و بۆكسینگ و باسكە و بالە و تۆپی دەست و تێنس و جیمناستیك و مەلەكردن و شەتڕەنج و جودۆ و یاری ئاسنن.

.

كەش و ھەوا

بە ھۆی قەبارەوە، بەشە جیاكانی ڕووسیا كەش و ھەوای جیاواز بە ڕێ دەكەن. بە شێوەیەكی گشتی ٤ وەرزەكە بەدی دەكرێت. لە ھاویندا پلەی ٢٥ سێلسیەس و لە زستان ٥ بۆ ١٥- ژێر سفر سێڵسیەسە.

 

سیاسەت و ئابووری

ڕووسیا خاوەنی گەورەترین ژێرخانی گازی سرووشتیە. ھەروەھا ڕكابەری وڵاتی سعودیەیە لە بەرھەم ھێنانی نەوت. سێكتەرەكانی تری وزە بریتین لە نەوەوی و گاز و ئاو و كەرەستەی سەربازی و تێلیكۆمینیوكەیشن و چەندینی تر.

پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ ١٩١ وڵات ھەیە و لە ١٤٠ وڵات سەفارەت و كۆنسوڵخانەی ھەیە.

 

گواستنەوە

، وڵاتی روسیا سیستەمی  پێشکەوتیوی گواستنەوەیان هەیە لەگەڵ جیهان و لە نێوان شارەکان و نێو شارەکان وەک پاس ، پاسى كارەبايى، ترام، ميترۆی ژێرزەمین لە نێو شارە گەورەکاندا ، كەشتى گەورە بەلەم،  فرۆکە ، شەمەندەنەفەر.... هتد

زانست و تەكنەلۆژیا

 زانای بۆشای ئاسمان: گاگارین، سیۆڵكۆڤسكی، كۆرۆلێڤ.

داھێنانەكان:یەكەم وڵات بۆ درووستكردنی گڵۆپ، ڕادیۆ، تەلەفزیۆن، ھێلیكۆپتەر، مووشەكی فەزایی، ڤیدیۆ تۆمار، قیتاری لۆكۆمۆتیڤ، وێنەی ڕەنگاوڕەنگ، بزوێنەر كە بە بەنزین كار دەكات، بۆمبی ئەتۆمی.

لە ڕووسیا زیاتر لە ٤٥٠٠ سەنتەری بەدواداچوون و تاقیكردنەوە ھەیە كە ٧٠٪‏ حكوومین.

 

ژیانی قوتابی

 

ببە بە قوتابی لە زانکۆیەکی حکومی روسیا دەبێتە ئەزمونێکی سەربەخۆی ژیان پڕ لە تێڕوانینی و سۆز و هاوڕێی نوێ ،

ژیانی قوتابی زۆر سەرنج ڕاکێشە جونکە تەنها بریتی نیە لە خوێندن ، بەڵکو قوتابی دەتوانێت سەردانی شوێنە سەرنجرەکێشەکان و خۆشەکان و مۆزەخانە و سینەما و ئاهەنگ بکات، هەروەها هاوڕێی نوێت بۆ پەیدادەبێت لە هەموو شوێنێک . ئەمە خۆشیە و ئەزمونیەکی سەرنجڕاکێشە ..

ئا/ ستودنت ستار میدیا - www.studentstar.ru

Contact

Phone: Russia +79963217002  
Iraq +9647711512008
Address: Russia, Kazan , Chuykova 60
Iraq , Slemany city , Qanat st.
E-mail: hazhan@doctor.com
studentcompany@mail.ru

 

Our Partners

Big Book co. Iraqstudyru.com         Capitalpolis Student Fly