سیستەمی خوێندن  لە ڕوسیا

ئەزموونی تەواوكردنی خوێندنی باڵا لە وڵاتێكی بیانی ڕێگا دەكاتەوە بۆ گەشەسەندن و پەرەپێدانی توانا تاكەكەسیەكان. ئایا خوێندكارێك پێویستی بە چیە بۆ ڕكابەری و بەدەست ھێناینی سەركەوتن لە بازاڕەكانی ئەمڕۆدا؟ لە جیھاندا، یەكێك لە گرنگترین پێداویستیەكان پەروەردە و ڕاھێنانی دروستە. ڕوسیا، ئەو وڵاتەیە كە خاوەنی بەرزترین ڕێژەی كەسانی خوێنەوارە لە جیھاندا «٩٩،٦٪‏». ھەروەھا، یەكێك لە بەھێزترین سیستەمەكانی پەروەردەیە، بە جۆرێك كە بەردەوام خاوەنی براوەی خەڵاتی نۆبڵ و فیڵدز و ئەو كەسایەتیە ئاكادیمی و وەرزشیانەیە كە بەناوبانگن لە جیھاندا. ساڵانە، ڕێژەیەكی زۆری خوێندكاران ڕوودەكەنە ئەو وڵاتە بۆی ببنە خاوەنی ئەو ئەزموون و ڕاھێنانە

 

    سوودەكانی خوێندنی باڵا لە ڕووسیا بۆ خوێندكاری بیانی

     ڕووسیا خاوەنی زیاد لە ٦٥٠ زانكۆی حكوومیە كە تیایدا نزیكی ٩ ملیۆن خوێندكار دەخوێنێت، لە نێوان ئەم ٩ ملیۆنە، ٢١٠٠٠٠٠ خوێندكاری بیانی كە لە ٢٠٠ وڵاتی جیاوە ھاتوون.

    خوێندكار دەتوانێت لە نێوان ٣٠٠ بەش ھەڵبژێرێت، كە گرنگترینیان پزیشكی، ئەندازیاری، ئابووری، و ھونەری.

     خوێندنی باڵا لە ڕووسیا پشت دەبەستێت بە سەنتەری بەدواداچوون و بەدەست ھێنانی زانیاریەكانە كە وای كردووە پێشەنگ بێت لە جیھاندا. ھەروەھا خوێندكاران دەتوانن سوود وەربگرن لەو تاقیگە و سەنتەرانە.

     زیاتر لە ٨٠٪‏ی ڕێبەر و مامۆستاكانی زانكۆكان خاوەنی بڕوانامەی دكتۆران و بە لێھاتووی ئەركەكانیان بەجێ دێنن.

     زیاتر لە ٨٠٪‏ی تێچووی خوێندكارانی بیانی لە لایەن حكوومەتی ڕووسیاوە دابین دەكرێت «بڕە پارەی تێچووی ھەر ساڵێك لە نێوان  ٢،٥٠٠ بۆ ٤٠٠٠ دۆلاری ئەمریكیە».

     جگە لەمانەش، سوودی خوێندن لە ڕووسیا ئەوەیە كە خوێندكار ئاشنا دەكات بەو كلتوورە جیاوازە پڕ فەرھەنگە كە تیایدا جۆرەھا جوانی كەم وێنە بەدی دەكرێت. لە ڕووسیا زیاتر لە ١٦٠ ڕەگەزی جیاواز دەژین.

     

    سیستەمی خوێندنی باڵای روسیا

    - خوێندنی باڵا ( ئەندازیاری - ژمێریاری - بەشە مرۆییەکان )
    - بەکالۆریۆس ٤ ساڵ
    - ماستەر ٢ ساڵ ( بە زمانی ئینگلیزی و روسی )
    - دکتۆرا ٣ ساڵ ( بە زمانی ئینگلیزی و روسی )
     
    - بەشە پزیشکیەکان
    - پزیشکی گشتی ٦ ساڵ ( بە زمانی ئینگلیزی و روسی )
    - پزیسکی ددان ٥ ساڵ( بە زمانی ئینگلیزی و روسی )
    - دەرمانسازی ٥ ساڵ( بە زمانی ئینگلیزی و روسی )
     

    یەك ساڵی ئەكادیمی لە ڕووسیا ١٠ مانگ دەخایێنێت «١ی مانگی ٩ ھەتا ٣٠ی مانگی ٦»

    ساڵەكە بەسەر ٢ سێمێستەر دابەش دەبێت. یەكەم سێمێستەر  ھەتا ٢٥ ی مانگی ١ بەردەوام دەبێت، پاشان پشووە ھەتا ١٠ی مانگی ٢، دواتر ھەتا ٣٠ی مانگی ٦ بەردەوام دەبێت. لە كۆتای ھەموو سێمێستەرێك، تاقیكردنەوە دەبێت. لە كاتی پشووەكان خوێندكار ئازادە لە گەشتكردن یان مانەوە.

     

    شێوازی ھەڵسەنگاندن لە ڕووسیا

    ٥-نایاب
    ٤-زۆر باش
    ٣- دەرچوو
    ٢- دەرنەچوو
     
  • بۆ خوێندن بە زمانی ئینگلیزی یاخوود فەڕەنسی، خوێندكار دەتوانێت لە نێوان ٢٠ بەش ھەڵبژێرێ، و ھەروەھا پێویستی بە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی زمان نیە، بەڵام چاوپێكەوتنێك دەكرێت بۆ زانینی ئاستی زمان.

    زانین و فێربوونی زمانی ڕووسی بۆ ھەمووان گرنگە، بە تایبەتی بۆ چارەسەركردن و بەڕێكردنی كاری ڕۆژانە. ھەر فێرخوازێك پێویستی بە زمانی ڕووسی بێت، دەبێت كۆرسێكی سەرەتایی بخوێنێت «٧ بۆ ١٠ مانگ دەخایەنێت». لەگەڵ كۆرسی زماندا، ئەو بابەتانەش دەخوێنرێت كە تایبەتن بە بەشی خوێندنەوە.

     

     

Contact

Phone: Russia +79963217002  
Iraq +9647711512008
Address: Russia, Kazan , Chuykova 60
Iraq , Slemany city , Qanat st.
E-mail: hazhan@doctor.com
studentcompany@mail.ru

Our Partners

Big Book co. Iraqstudyru.com         Capitalpolis Student Fly